٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ١٣:٢٤
بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا

بافڵ تاڵه‌بانی ئێوارەی شەممە گەیشتە بەغداد، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئێواره‌ی شه‌ممه‌ ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، بافڵ  تاڵه‌بانی گه‌یشته‌ به‌غدا و پێدەچێت ‌ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، ده‌ست به‌گفتوگۆ و دیدار و کۆبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق بکات. 

ئەم سەردانەی ناوبراو، له‌کاتێکدایه‌ که‌ شاندێکی هاوبه‌شی یه‌کێتی و پارتی به‌سه‌رۆکایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د و هۆشیار زێباری له‌به‌غدا و ژماره‌یه‌ک دیدار و کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی شیعه‌ و سوننه‌کان ئه‌نجامداوه‌، ئه‌و سه‌ردانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پشتیوانی ئه‌و شانده‌ کوردیه‌دا ده‌بێت، هەروەها بافڵ  تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در و لایه‌نه‌ سوننیه‌کانیش تایبه‌ت به‌ شێوازی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و زامنکردنی مافه‌ ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌.

342/